Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:32

دەستەی گەشتوگوزار دەرفەتی كار رادەگەیەنێت

نادر رۆستی: له‌ دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژندا 145 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌
کوردستان TV
100%

بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ دەرچوانی بەشەكانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگا و كۆلێژە گەشتییارییەكان و خاوەن ئەزموون و خوازیارانی بواری ڕێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بە پشتبەستن بە رێنمایی رێبەری گەشتیاری ژمارە (3 ی ساڵی 2022)، هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولی تایبەت بۆ پێگەیاندنی رێبەری گەشتیاری بە شێوەی ئەكادیمی. دواتر لە رێگای پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار ڕێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێكی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنكە و كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەخرێنە سەر كار.
خوازیاران دەتوانن لەڕێگای پڕكردنەوەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە، لە ڕێكەوتی 2023/4/3 تا 2023/4/20 ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
 

https://tinyurl.com/4dw34syw

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.