Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 16:56

بزانە زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لەچ پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بووە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان،رێژەی بارانبارین لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، زۆر زیاترە و زۆرترین رێژەی بارانبارینیش لە پارێزگای سلێمانی بووە.
ئامارەكان ئاماژە بەوە دەدەن، كە كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ كە تاوەكو یەكی نیسان تۆماركراوە، لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان گۆرانكاریی بەسەردا هاتووە و كەمترین رێژەش لە پارێزگای هەولێر بووە: پارێزگای هەولێر (196.4) ملم، پارێزگای سلێمانی ( 587.7 ) ملم، پارێزگای دهۆك (303.1) ملم، پارێزگای كەركوك (217.5) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (416.5) ملم بووە.
كۆی بارانبارینی پارساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە بووە: پارێزگای هەولێر(233.2) ملم، پارێزگای سلێمانی (377.7) ملم، پارێزگای دهۆك (176.3) ملم، پارێزگای كەركوك (104.4) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (374.2) ملم بووە.
جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ پارساڵ بە ملم تاوەكو یەكی نیسان: پارێزگای هەولێر (36.8) ملم، پارێزگای سلێمانی (210) ملم، پارێزگای دهۆك (126.8) ملم، پارێزگای كەركوك (113.1) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (42.3) ملم بوو.
كۆی گشتی ڕێژەی بارا بارینی پار ساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە: پارێزگای هەولێر (303.1) ملم، پارێزگای سلێمانی (434.6) ملم، پارێزگای دهۆك (249.3) ملم، پارێزگای كەركوك (122.9) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (410.3) ملم بوو. بەمشێوەیە زۆرترین بری بارانبارینی پارساڵ لە پارێزگای سلێمانی و كەمترینیشی لە پارێزگای كەركووك تۆماركراوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.