وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه كه‌مكردۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم بازاڕی جیهانی نەوت، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی لەنێوان دابینکردن و خواست و سەقامگیری بازاڕ، وەزارەتی نەوت بڕیاری دا خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نه‌وت بە ڕێژەی 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکاتەوە.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕاشیگه‌یاند: بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشووی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.