بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌یه‌كی ته‌له‌فریك له‌سه‌ر چیای سه‌فین دروست بكرێت ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیاری بۆ سنووری شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه.
ئەمرۆ یەکشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بە یاوەرى ئاراس حەسۆ میرخان و قائیمقامى شارۆچكه‌ی شەقڵاوە و بەڕێوەبەرى گەشتوگوزار سەردانى چیایى سەفینى کرد، کەوا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و چۆنیەتی هەمەچەشنکردنی جۆرەکانی گەشتوگوزار و بەهێزکردنی ژێرخانی گەشتوگوزار و راکێشانی گەشتیارى زیاتر بۆ سنوورى شارۆچكه‌ی شەقڵاوە و سەردانیکردنى گەشتیاران لە ڕێگه‌ی تەلەفریکەوە بۆ سەر چیای سەفین.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی ته‌له‌فریك له‌سه‌ر چیای سه‌فین لەلایەن کۆمپانیاى سیپان جێبەجێ ده‌کرێت و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كه دروست ده‌كرێت.
چیای سەفین ناوچەیەکی لەبارە و سەرچاوەیەکى سروشتى جوانى هەیە بۆ ڕاکێشان و زیادکردنى ژمارەى گەشتیاران، پرۆژەى تەلەفریکیش لەم ناوچەیەدا هەنگاوێکی کردەیی گەورەیە بۆ پێشخستن و پەرەپێدان کەرتی گەشتوگوزار لە سنووری پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.