Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:22

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ڕووسیا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ یه‌كێك له‌ قاوه‌خانه‌كانی شاری سان پترسبۆڕگی ڕووسیا رووی دا.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕووسیا (تاس) بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌ له‌ قاوه‌خانه‌یه‌ك به‌ناوی (ستریت باڕ) له‌ شاری سان پترسبۆڕگ له‌ باكوری رۆژئاوای ڕووسیا ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 16 كه‌سی تریش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه‌ كوژراوه‌ ئه‌فسه‌رێكی سوپای ڕووسیایه‌ به‌ناوی ڤلادلین تاتارسكی كه‌ له‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت له‌ جه‌نگی ئۆكڕاینا به‌شداری كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆمبڕێژكراو بووه‌ و بڕی 200 گرام ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو قاوه‌خانه‌ی ستریت باڕ دانراوه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.