دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا خۆبه‌خشانه به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی 211 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكاته‌وه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه و ئیماڕات و كوێت و عومان و جه‌زائیریش ئه‌م هه‌نگاوه‌یان نا به مه‌به‌ستی به‌رزبوونه‌وه و سه‌قامگیری نرخه‌كه‌ی له بازاڕدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم بازاڕی جیهانی نەوت، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی لەنێوان دابینکردن و خواست و سەقامگیری بازاڕ، وەزارەتی نەوت بڕیاری دا خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نه‌وت بە ڕێژەی 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکاتەوە.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕاشیگه‌یاند: بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشووی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت نه‌بێت.
دوای ئه‌مه، هه‌ر ئه‌مشه‌ویش وه‌زاره‌تی نه‌وتی سعوودییه بڕیاری دا رۆژانه بڕی به‌رهه‌مهێنانی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك خۆپارێزی بۆ پشتگیریكردن و سه‌قامگیركردنی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهان.
لای خۆشییه‌وه سوهێل مه‌زروعی وه‌زیری وزه و ژێرخانی ئابووری ئیماڕات ئاشكرای كرد كه ئه‌وانیش به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س، بڕیاریانداوه رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی 144 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه‌م بكه‌نه‌وه.
عومانیش سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاری دا رۆژانه بڕی 40 هه‌زار به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی جه‌زائیریش هه‌مان هه‌نگاوی ڕاگه‌یاند و بڕیاری دا رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی 48 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.