Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:06

ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو ئافره‌تی ڕاگه‌یاند كه‌ چاودێری ماڵانیان ده‌كرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە گەڕەکی تەعجیل، دوو ئافرەتیان بە ناوەکانی (م. س. ش) و (ز. س. ش) دەستگیر کرد کە چاودێریی ماڵانیان دەکرد و گومانی دزییان لێ دەکرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباره‌كان ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ناوەڕاست کران بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و ڕێڕەوی یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.