ئه‌مشه‌و به‌های دۆلار له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زیاتر ڕووی له دابه‌زین كرد.
به‌هۆی ڕێكاره‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردووی بانكی ناوه‌ندیی عێراق و خستنه‌ڕووی زیاتری دۆلار له ناوه‌خۆدا به‌های دۆلار به‌رده‌وام ڕووی له دابه‌زین كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌مشه‌و نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له نووسینگه‌كان كه‌متر له 150 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
ئه‌مشه‌و نرخی 100 دۆلار له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری هه‌ولێر 149 هه‌زار و 150 دینار بووه، له شاری سلێمانیش 149 هه‌زار و 200 دینار بووه، له شاری دهۆكیش به 149 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
له به‌غدای پایته‌ختیش به‌های دۆلار زیاتر دابه‌زیوه كه 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر بووه 148 هه‌زار و 800 دینار، له پارێزگای به‌سڕای باشووری عێراقیش 148 هه‌زار و 900 دینار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.