Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:36

ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ وڵاتی گینیای نوێ ڕوویداوه‌.

ناوه‌نده‌كه‌ ڕایگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و له‌ وڵاتی پاپوا گینیای نوێ ڕوویداوه‌، كاته‌كه‌شی به‌ره‌به‌یان بووه‌ به‌ كاتی ئه‌و وڵاته‌.

ئاشكراشی كرد كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 80 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی دروستبووه‌.

ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا هۆشداریشی دا له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی پاشبوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌و وڵاته‌ له‌ كاته‌كانی داهاتوودا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.