Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:09

له‌م مانگه‌دا‌ چه‌ند شه‌پۆڵێكی باران ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه‌ له‌م مانگه‌دا چه‌ند شه‌پۆڵێكی باران ڕوو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سەرەتا ئەم ھەفتەیە بە گشتی و تا رۆژی 12ی ئەم مانگە کەشی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لەژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی ھەوادا ئەمێنێتەوە کە بەشێوەیەکی گشتی کەشوھەوا زیاتر سەقامگیر و وشک ئەبێت و پلەکانی گەرماش رۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.

ڕاشیگه‌یاند: سەبارەت بەکەشوھەوای وڵاتانی دەوروبەر لە ماوەی 5 بۆ 9ی ئەم مانگە بارستە ھەوایەکی شێدار لە زەریای ھیندەوە بۆ سەر وڵاتانی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی جولە دەکات و لەو ماوەیەدا بارانێکی زۆر ناوچەکانی عومان و یەمەن تا ناوەڕاستی سعوودیە ئەگرێتەوە کە لە ھەندێ ناوچەدا لافاوێکی زۆریش بەھۆیەوە دروست دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگەوە بە گشتی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور بە ئاراستەی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە چالاک ئەبێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا : پێشبینی دەکرێت تا کۆتای مانگ ناو بە ناو کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیانە بەردەوامیان ھەبێت و چالاک ببێتەوە کە ئەمەش پشتیوان بە خودا ئەبێتە ھۆی ھاتنی چەند شەپۆلێکی چڕ و باراناوی کە بەشێوەی سەرتاسەری کاریگەری بە رێژەی جیاواز لەسەر کەشوھەوای ناوچەکە ئەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.