Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:45

عێراق سێ خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی كه‌نداوی پێ به‌خشرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌ چوارچێوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی "سكای نیوز" له‌ شاری ئه‌بوزه‌بی ئیماڕات، عێراق سێ خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی كه‌نداوی پێ به‌خشرا.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌ جامی كه‌نداو كه‌ له‌ شاری به‌سڕه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، بووه‌ پاڵه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی كۆتاییدا به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه‌.

ئه‌مشه‌ویش له‌ شاری به‌بوزه‌بی له‌ وڵاتی ئیماڕات خه‌ڵاته‌كانی "سكای نیوز" بۆ باشترینه‌كانی كه‌نداو دابه‌ش كرا.

عێراق توانی سێ خه‌ڵاتی به‌ده‌ستبێنێ كه‌ به‌مشێوه‌ی بوون، خه‌ڵاتی باشترین یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، جه‌لال حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێز له‌ كه‌نداو، ئه‌یمه‌ن حوسێن خه‌ڵاتی باشترین هێرشبه‌ری كه‌نداو.  

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.