جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، کە پڕۆژە یاسای بوودجە ڕەوانەی لیژنەی دارایی کراوە بۆ ئەوەی ئامادە بکرێت و بۆ ئێمەی بگەڕێننەوە، لەم ھەفتەیە بخرێتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: "پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق لە حکوومەتەوە بۆ پەرلەمان ڕەوانە کراوە و دراوە بە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئامادەی بکەن و بینێرن بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق".
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "دوای گەڕانەوەی پڕۆژە یاساکە لە لیژنەی دارایی، بڕیارە لەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق بیخاتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.