Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:45

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم: دۆسیەی نەوت بە ھاوبەشی و بە گوێرەی دەستوور بەڕێوە دەبرێت

کوردستان TV
100%

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دۆسیەی نەوت و گاز لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا بە گوێرەی دەستوور بە ھەماھەنگی بەڕێوە دەبرێت و دەشڵێ، ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت دەبێتە بنەمایەک بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و گاز.

دژوار فایەق، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دەسەڵاتی تایبەتی حکوومەتی عێراق لە ماددەکانی109 و 110ی دەستووری عێراق دیاری کراوە و باس لە نەوت و گاز دەکات، دۆسیەی نەوت و گاز لە ماددەکانی 111 و 112ی دەستوور ھاتووە، ئەمەیش مانای ئەوە دەبەخشێت کە دۆسیەی نەوت و گاز بە ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمە، نەک بە مەرکەز.''

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت  ڕاشیگه‌یاندووه‌: تاکە چارەسەر بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز گەڕانەوە بۆ دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدایە و ڕێککەوتنەکەش دەبێتە بنەما بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و گاز لە عێراق، چونکە لە ساڵی 2005تا ئێستا ڕێگری لە دەرچوونی یاسای نەوت و گاز دەکرێت.

دژوار فایەق ده‌شڵێت: "ئێستا باشترین ڕێگە ئەوەیە ھەردوولا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەویش بە گوێرەی دەستوور دەست بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بکرێت تا ڕێگری لە زیانی دارایی بکرێت بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی زەرەرمەندی یەکەم ھاووڵاتییانی عێراقن لە ڕاگرتنی نەوتی ھەرێم.''

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.