Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

ریال مەدرید ڤه‌لەد وەلیدی گۆڵباران کرد

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی هەفتەی 27مینی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا)، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ڤه‌لەد وەلیدی بردەوە.

ریال مەدرید، سەرکەوتنێکی ئاسانی لە بەرامبەر بەلەدوەلید کە هەوڵی مانەوە لە خولەکە دەدات بەدەستهێنا.

رۆدریگۆ، لە خولەکی 22دا گۆڵی یەکەمی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد دواتر گۆڵکاری یانەکە کەریم بنزیما هاتریکێکی لە خولەکەکانی 29، 32و 36 تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 4-0 کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا ریال مەدرید دوو گۆڵی دیکەی لە رێگەی مارکۆ ئەسینسۆ لە خولەکی 73و لوکاس ڤازکێز لە خولەکی 91 تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە شەش گۆڵ.

ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، کەریم بنزیما لە ماوەی حەوت خولەکدا هاتریکێکی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزە بۆ 14 گۆڵ بەرزکردەوە و لە ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکە چووە پلەی دووەم و کەوتە پێش یاریزانی یانەی گیتافی و هەڵبژاردەی تورکیا، ئەنس ئونال کە خاوەنی 13 گۆڵە.

هاوکات ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە 17 گۆڵ لە ریزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی لالیگایە.

کەریم بنزیما، دوای تۆمارکردنی ئەو هاتریکە بووە یەکەمی یانەی ریال مەدرید و سێیەمی خولی لالیگا لە ریزبەندی ئەو یاریزانانەی کەخێراترین هاتریکیان تۆمار کردووە.

یانەی ریال مەدرید دوای ئەو بردنەوەی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 59 خاڵ و بە جیاوازی 12 خاڵ لە پاش یانەی بارسیلۆنای پێشەنگی خولەکەیە.

هاوکات یانەی ڤەلەدوەلید بە 28 خاڵ لە پلەی 16هەمیدایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.