Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:33

نیوكاسڵ له‌ مانچێسته‌ر یونایتدی برده‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی نیوکاسڵ لە هەفتەی 29ی پرێمه‌رلیگدا بە دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لە یانه‌ی مانچێستەر یونایتدی بردەوە.

لە چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی نێوان ئەو یانانه‌ی پرێمه‌رلیگ کە خوازیارن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا به‌شداریی بكه‌ن، نیوکاسڵ میوانداریی مانچێستەر یونایتدی کرد

یانه‌ی خاوه‌نماڵ بە گۆڵەکانی هه‌ریه‌ك له‌ ویڵۆک لە خولەکی 65 و ویڵسن لە خولەکی 88دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

نیوکاسڵ كه‌ دوو یاری كه‌متری ئه‌نجامداوه‌، بووه‌ خاوه‌نی سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک، لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە دوایین سێ یاریدا توانیویه‌تی تەنها یەک خاڵ کۆبکاتەوە.

نیوکاسڵ خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 50 خاڵ و به‌ جیاوازی گۆڵ بۆ پلەی سێیەم سه‌ركه‌وت. مانچێستەر یونایتد بە هەمان ئەنجام، دابەزی بۆ پلەی چوارەم.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.