Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:42

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کرد

کوردستان TV
100%

لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کرا.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی رابردوو، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کراوە.

چاوەڕان دەکرێت لە میانی دانیشتنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بکرێت، دواتر پرۆژەیاساکە دەخرێتە دەنگدانەوە.

رۆژی 13ی ئاداری 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەند کرد و دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.