Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 05:36

پانێلێکی تایبەت بە پەرەپێدان و چاکسازی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو

کوردستان TV
100%


 بە مەبەستی پەرەپێدان و چاکسازی ئابوری لە هەرێمی کوردستان و تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەکانی تایبەت بە هەمە چەشنکردنی کشتوکاڵ و ئابوری هەرێمی کوردستان پانێلێک بەڕێوەچوو.

 پانێلەکە لەلایەن ڕێکخراوی (USAID) و (UNDP) ئەمریکی بەهەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی پڕۆژەی راوێژکاری (سندوقی داراییکردنی چاکسازی ئابووری   FFER-KRG ) ڕێکخرابوو .
 
ئامانج لەو کارە پاڵپشتیکردنی تەکنیکی و دارایی پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکانە لە هەرێمی کوردستان کە تیێدا جەختکرایەوە لەسەر ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پڕۆژە کشتوکاڵیی و ئاودێرییەکان و زەمینەسازی بۆ دابینکردن و پارێزگاری لە ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان .

لە پانێلەکەدا کە جێگری نوێنەری سندوقی نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و نوێنەرایەتی وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، ڕاپۆرتی کێشە و ئالەنگەریەکان و هەڵسەنگاندن و پێشکەوتنە بەدیهاتووەکانی ڕەشنووسی پلانی کارکردن و پەرەپێدان لە پڕۆژەی پاڵپشتی تەکنیکی بۆ 2023 -2024 خرایەروو .

لەو پانێڵەدا نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری کرد تێیدا راپۆرتێکی شیکاری ووردی لەبارەی ئاستەنگەکان و گرنگی و رۆڵی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری و خستنەرووی چەندین داواکاری و پێشنیاری گرنگ لەپێناو خێراکردن و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆژەکە خستەڕوو.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.