دوای 12 رۆژ له خنكانی ته‌رمی سۆنیا ئه‌مجه‌د له سنووری ناحیه‌ی گوێڕ دۆزرایه‌وه.
نه‌قیب ئامانج شێخانی ئه‌فسه‌ر له به‌رگری شارستانی خه‌بات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له 12 ڕۆژ پێش ئێستا، كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ناوی سۆنیا ئه‌مجه‌د له گوندی وه‌رده‌ك له زێی گه‌وره خنكا، دواتر تیمه‌كانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی خه‌بات و خه‌ڵك و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دوای 12 رۆژ له گه‌ڕانی ته‌رمی سۆنیا، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه3ی4ی2023 ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك ناحیه‌ی گوێڕ دۆزرایه‌وه.
گوتیشی، ته‌رمی سۆنیا بۆ پزیشكی دادی موسڵ ڕه‌وانه كراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه.
سالار نامیق - خه‌بات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.