Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:26

پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه

کوردستان TV
100%

رۆژی چوارشه‌ممه‌5ی4ی2023 هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌. 
هاوار محه‌مه‌د بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەلبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە5ی4ی2023 لە شاری هەولێر بەشی هەلبژاردنی پارتی و دەزگای هەلبژاردنی یەكێتی كۆدەبنەوە، پرسی هەمواركردنەوەی یاسای هەلبژاردن و هەنگاوەكانی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەلبژاردن و كورسی كۆتا تەوەری گفتوگۆكان دەبێت.
 ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنی كۆتاییبكرێت بۆ ئەوەی پەڕلەمانی كوردستان هەنگاوە یاساییەكانی دەست پێبكات بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەلبژاردن.
 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانێكی هەرێمی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 18ی11ی2023 وەك ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان دیاریكرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.