Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:49

شاندی حکوومەتی ھەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایده‌گه‌ێنێت، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبێتەوە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند : ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌3ی4ی2023 شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی پرسی نەوت کۆدەبێتەوە.

فارس عیسا ده‌شڵێت: کۆبوونەوەکە لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.