Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:31

هه‌ولێر... گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ 8ی حەسارۆك خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (2،005،865،266) دوو ملیار و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج هەزار و دووسەد و شەست و شەش دینار، بە مەبەستی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەرتی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر.
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆژی 28/3/2023 بڕیاری داوە بە خەرجكردنی ئەو گوژمەیە كە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی (60م)/R3) لە گەڕەكی مەریوان كەرتی 8ی حەسارۆك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.