ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دەدات و وادەی دانیشتنەکەی دیاریکرد.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە 05ـی 04ـی 2023 بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دەدرێت.
کارنامەی دانیشتنەکە یەک تەوەری لەخۆگرتووە و تەنیا تایبەتە بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025.
ڕۆژی دووشەممە 13ـی 03ـی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 دا و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.