Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:28

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 04ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.