Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:42

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێگەیاند بۆ کۆچی دوایی خاڵی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 04ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( حەننا یوسف دیشا)ـی خاڵی.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

 لە بەرامبەردا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.