Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:44

دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ گرنگیدان بە زمانی دایک؛ سبەی لە هەولێر یەکەم هەنگاو دەگیرێتەبەر

کوردستان TV
100%

لە سبەیەوە هەرکەس و خاوەن شوێنە گشتییەکان لیستی خواردن و ڕێبەرى گەشتیاریان نەکردبێت به‌ كوردی، وەک قۆناغى یەکەم ڕێکارى پێبژاردنیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدان بە زمانی دایک و گۆڕینى نووسینی تابلۆی شوێنە گشتییەکان بۆ زمانی کوردى، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ماوەی زیاتر لە مانگێک مۆڵەتی بە خاوەن شوێنەکان دابوو تاوەکو تابلۆکان بگۆڕن، هەر لەمبارەیەوە ئەمرۆ دووشەممە 03ـی 04ـی 2023 لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا، دواى کۆتاهاتنى ئەو مۆڵەتەى کە لە 25ـی 02ـی 2023 تاوەکو 01ـی 04ـی 2023 درابوو بە شوێنە گشتیى و بازرگانییەکان بۆ گۆڕینى تابلۆکانیان بۆ کوردى، دەست بە هەڵمەتێکى گشتگیر بکرێت بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان، شوێنە گشتیى و بازرگانییەکان، هەرکەس و خاوەن شوێنێک کە لە ماوەى ئەو مانگەدا تابلۆكانی نه‌گۆڕیبی بۆ کوردى و هۆتێل، ڕێستۆرانت، چێشتخانە، کافتریا، سەرجەم شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانیش، لیستی خواردن و رێبه‌ربەرى گەشتیاریان نەکردبێت به‌ كوردی، وەک قۆناغى یەکەم ڕێکارى پێبژاردنیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دوو بڕیاری دەرکرد، کە لە بڕیارێکیان ئاماژە بەوە درابوو، لەپێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، بڕیارمان دا بە ڕاسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی دیکەش کە لە هەمان ڕۆژدا دەریکرد تێیدا هاتبوو، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نوسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکوومی و ناحکوومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کۆنسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.