Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:39

نێچیرڤان بارزانی : ئەوەی دەرهەق بە كوردانی فەیلی كرا پاكتاوێكی نەژادیی ڕەگەزپەرستانە بوو

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی جینۆسایدی كوردانی فەیلیدا پەیامێكی راگەیاند كە ئەمە دەقەكەیەتی ..
پەیامی نێچیرڤان بارزانی، لە یادی جینۆسایدی كوردانی فەیلیدا
ئەمڕۆ لە چل و سێیەمین ساڵیادی تاوانەكانی جینۆساید و بێسەروشوێنكردن و وڵاتبەدەركردنی خوشك و برایانی كوردی فەیلیدا، بە ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو تاوانانە دەكەینەوە.
ئەوەی دەرهەق بە كوردانی فەیلی كرا، پاكتاوێكی نەژادیی ڕەگەزپەرستانە بوو. تیایدا وێڕای بێسەروشوێنكردنی دەیان هەزار هاووڵاتیی بێتاوان، سەتان هەزاریشیان دووچاری ڕاگواستن و وڵاتبەدەركردن و زەوتكردنی ماڵ و موڵكیان و لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە بوونەوە تەنها لەبەر كوردبوون و داكۆكیكردنیان لە ناسنامە و مافە ڕەواكانی میللەتەكەیان.
ناساندنی ئەو تاوانە بە جینۆساید لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە، حكوومەت و دەوڵەتی عێراق ڕووبەڕووی ئەرك و بەرپرسیاریەتیی یاسایی و مرۆیی دەكاتەوە بۆ قەرەبۆكردنەوەی قوربانییان. لەم یادەدا داوا لە حكوومەتی فیدراڵی عیراق دەكەین ئەركی خۆی بەجێ بگەیەنێت بە قەرەبۆكردنەوە و گێڕانەوەی سەرجەم مافە مەدەنی و ماددییەكانی كوردانی فەیلی.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردی فەیلی. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەكانیان. قوربانیدان و دڵسۆزیی خوشك و برایانی كوردی فەیلیمان، جێی شانازیی گەلەكەمانە و هەمیشە لە یادمانن.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/4/4

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.