Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:50

ئوسترالیا بەكارهێنانی تیك تۆك لەنێو دەزگاكانی حكومەت قەدەغە دەكات

کوردستان TV
100%

ئوسترالیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند كە ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك لەسەر ئامێرە ئەلیكترۆنییە حكومییەكان قەدەغە دەكات.
مارك دریفوس، داواكاری گشتی ئوسترالیا ڕایگەیاند، بڕیارەكە لە ژێر ڕۆشنایی ئامۆژگارییەكانی دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی دراوە و جێبەجێكردنی بە زووترین كات كە بە كردەوە دەست پێدەكات.
ئوسترالیا دوایین ئەندامی هاوپەیمانی هەواڵگری "پێنج چاو"ە كە ئەمریكا، بەریتانیا، كەنەدا و نیوزلەندا لەخۆدەگرێت، كە قەدەغەكردنی تیك تۆكی لەلایەن حكومەتەوە سەپاندووە.پێشتریش فەرەنسا، هۆڵەندا و كۆمیسیۆنی ئەوروپا بڕیاری هاوشێوەیان داوە.
هەروەها سەرەتای ئەمساڵ حكومەتی ئوسترالیا ڕایگەیاند كە بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەكانەوە كامێرای ئەمنی دروستكراوی چین لە نووسینگەی سیاسەتمەداران لادەبات.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.