سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەست و چوارەمین ساڵیادی بە ئاشكرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، پەیامێكی پیرۆزبایی راگەیاند كە ئەمە دەقەكەیەتی ..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات
سڵاو و ڕێز…
بەبۆنەی 64ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی(خەبات)ەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم.
ڕۆژنامەی(خەبات) لە قۆناغە جیاجیاكاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتیمانپەروەرانەوە داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان كردووە و لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگی بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە.
لە ساڵیادی بە ئاشكرادەرچوونی ڕۆژنامەكەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
4ی نیسانی 2023
سەرۆك بارزانی: ڕۆژنامەی خەبات دەنگی بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.