مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق باندێكیان دەستگیركرد كەلەچوار تۆمەتبار پێكهاتبون و ویستبویان حەبی ڕێگەپێنەدراو ڕەوانەی وڵاتی ئێران بكەن .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە چەند تۆمەتبارێك حەبی ڕێگەپێنەدراویان پێیەو بەنیازی گواستنەوەین، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلسی حەساری سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر 463 كارتۆن حەبی ڕێگەپێنەدراو كە لە كۆگایەكدا لە ناحیەی زەڕایەن شاردبویانەوەو ویستبوویان ڕەوانەی ئێرانی بكەن .
پۆلیس باندێكی چوار كەسیی دەستگیركرد.. بزانە خەریكی چ كارێك بوونە؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.