نزیكەی 16 هەزار كەسیش برینداربوون
لە ئاكامی رووداوەكانی هاتوچۆ لە پشووی نەورۆزدا كە لە ئێران 19 رۆژی خایاند، 821 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 16 هەزار كەسیش برینداربوون.
سەرۆكی فەرمانگەی هاتوچۆ سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئێران، كەمال هادیانفەر بە ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئێران (ISNA)ی راگەیاند بە درێژایی ماوەی پشووەكانی نەورۆز كە لە 15ی ئادار دەستیان پێ كرد و تاكوو سێی نیسانی خایاند، رووداوەكانی هاتوچۆ لەسەدا 40 زیادیان كردووە.
كەمال هادیانفەر سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە رێژەی گیانلەدەستدان لە رووداوەكانی هاتوچۆ لە پشووەكانی نەورۆز بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا 22 كەم بوونەتەوە و 821 كەس گیانیان لەدەستداوەو هەروەها نزیكەی 16 هەزار كەسیش برینداربوون.
بەشێوەیەكی فەرمیی پشووی جەژنی نەورۆز لە ئێران چوار رۆژە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتیی ئێرانییەكان پشووی ساڵانەی فەرمییان لەگەڵ پشووی نەورۆز بەكار دەهێنن و 1-2 هەفتە دەچنە سەیران و گەشت. لە میانی رۆژانی پشووی نەورۆزدا رووداوەكانی هاتوچۆ لە ئێران زیاد دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.