بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، پشتڕاستی كردەوە، كە ڕێوشوێنەكانی بەشداربوون لە كەمكردنەوەی نرخی دۆلار، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات نرخی زیاتری ئاڵوگۆڕی ئەو دراوە دابەزێت.
عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دابەزینی ئەم دواییەی نرخی دۆلار بەچەند كاتژمێرێك نەبووە، بەڵكو بەهۆی ڕێوشوێنەكانی پێشووترەوە بووە، بەتایبەتی ئەو پاكێجە ڕێكارانەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە خرایە بازاڕەوە .
خەلەف ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.
هەروەها جێگری پارێزگاری عێراق ،پێشبینی دەكات لەماوەكانی داهاتوودا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار زیاتر داببەزێت.
بانكی ناوەندی عێراق پێشبینی خۆی بۆ نرخی دۆلار راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.