یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت،هەركەسێك حەز بكات ئەم نەوتە یان ئەم داهاتە نەمێنێ، پێش هەموو شتێك زەرەر بەمووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەگات.
دوای رێككەوتنەكەی نێوان هەولێرو بەغداسەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوت بۆ دەرەوە، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند: سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەداهاتی نەوتە،هەركەسێكیش حەز بكات ئەم نەوتە یان ئەم داهاتە نەمێنێ، پێش هەموو شتێك زەرەر بەمووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەگات.
هەروەها یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەوادەی دابەشكردنی مووچە گوتی: لەگەڵ گەڕانەوەی شاندەكەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لیستی مووچەی مانگی سێ بڵاودەكرێتەوە.
گوتیشی: خەڵكی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵی ئەوە بووە كە مووچەی مووچەخۆران هیچی لێ بەسەر نەیەت و دڵنیاشیان دەكەمەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر مووچە نەماوە.
كەی مووچەی مانگی سێ دابەش دەكرێ ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.