Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 4-4-2023 ، عەبدوللـەتیف جەمال رەشید  ،سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی كۆماری لەبەغدا،پێشوازی لە مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا سەرۆك كۆماری عێراق ستایشی ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها هەوڵەكانی تیمە دانوستانكارەكانی ناو حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە نرخ زانی، بە شێوەیەك كە پەیوەندییەكان پتەوتر بكات بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان.
هەر لەدیدارەكەدا جەخت لەسەر گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی یاسای بودجە كرایەوەو باس لە پرسە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی وڵات كرا.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.