Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:37

ژەنەرال ماركفارلن سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەكات بۆ هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە 

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال ماتیوو ماركفارلن فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێكی سەربازیی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، ژەنەرال ماركفارلن سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە و پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها بۆ ڕێوڕەسمی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ڕاگەیاندنی دەستبەكاربوونی هەردوو فیرقەی (1) و (2)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە گرنگیی پتەوكردنی هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هەرێمی كوردستان كرا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جەختیان لە بەردەوامیی هاوكاریی هاوبەش كردەوە بۆ تێكشكاندن و لەناوبردنی یەكجارەكی داعش.
تاوتوێ كردنی گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر ـ بەغدا بەتایبەت كێشەی نەوت و بودجە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.