Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 07:01

سه‌رۆك كۆمار ستایشی ڕێككه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ میانه‌ی پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی ڕێككه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

ئه‌مرۆ سێشه‌م لە کۆشکی بەغدا، دکتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی کرد لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری.

سەرۆک کۆماری عێراق ڕێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ستایش کرد وهەوڵەکانی تیمی دانوستانکاری حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان کە خزمەتی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەکات، بەرز نرخاند.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جەختیشی لە گرینگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی یاسای بودجە کرایەوە کە پەیوەندیی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی ژێرخان ئابووری و دابینکردنی خزمەتگوزاریە پێویستەکان و بونیادنانی پرۆژە ستراتیژییەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات کرا و هه‌ردوولا جەختیان لە پێویستی پشتیوانیکردنی حکوومەت کرد لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.