Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:44

جوتیار عادل: ئه‌مڕۆ نادادپه‌روه‌ری و پیلانه‌كان دژی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ گۆڕ نران

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ نادادپه‌روه‌ری و پیلانه‌كان دژی هه‌رێمه‌كه‌مان له ‌گۆڕ نران.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەشێکی ئەو نا دادپەروەرییەی بەرامبەر گەلەکەمان پەیڕەو دەکرا و ئەو پیلانگێڕیەی دژی هەرێمەکەمان کاری لەسەر دەکرا، ئەمڕۆ بە هەوڵەکانی مەسرور بارزانی و بە پشتیوانی خەڵکی دڵسۆزی کوردستان لە گۆڕ نرا.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆک وەزیرانی فیدرال، ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی هاوبەش واژۆ کرا .

به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌نێوان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی واژۆی له‌سه‌ر كراوه‌، كاتییه‌ و تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدرال یان یاسای نەوت و غاز كاری پێ ده‌كرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.