سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە چارەسەرکردنی دۆسییەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند كه پێشوازی لهو ڕێككهوتنه دهكهین و هیوادارین ببێتە سەرەتای لێکتێگەیشتنی باش و هاوبەش بۆ هەموو دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە.
د. رێواز فائق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان له ڕاگهیهنراوهكهدا ڕایگهیاند: دوابەدوای چارەسەرکردنی دۆسییەی نەوت و غازی هەرێم لەنێوان حکوومەتی ئیتیحادی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ڕێکەوتنەکە دەکات، ههروهها بەگەرمی پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و عێراق دەکەین و هیوادارین ببێتە سەرەتای لێکتێگەیشتنی باش و هاوبەش سەبارەت بە هەموو دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە لەنێوان هەولێر و بەغدا.
ڕاشیگهیاند: گەلی کوردستان ساڵانێکی سەختی لە قەیرانی تاقەت پڕووکێن بە هۆی ململانێکانی تایبەت بە دۆسییەی نەوت تێپەڕاند، بۆیە میللەتەکەمان چاوەڕوانی ئەوەی لە هەموو لایەكمان هەیە کە قۆناغێکی نوێی دڵنیایی و ئارامی بەرقەرار بکەین و دادپەروەریی لەنێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و تەواوی شار و شارۆچکەکاندا بێتە دی.
سهرۆكی پهرلهمان ههروهها ڕایگهیاند: بۆ ئەو مەبەستە و دوای دڵنیابوون لە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم، وەك چۆن پێداگری لەسەر شایستەییەکانی هەرێمەکەمان لە ناو بودجەی دەوڵەتی عێراق ئەکەین و وەك سەنەدی دەستووری و یاسایی بۆ بەدەستهێنانیان پشت بە یاساکەی دەبەستین، دەبێت بە هەمان لۆژیك و بنەما پێداگر بین لەسەر ئەوەی کە حکوومەتی هەرێم پێویستە پرۆژەیاسای بودجە لە ئێستا و داهاتووشدا بنێرێتە پەرلەمان و هەموومان پابەندییە یاساییەکانی خۆمان لەو ڕووەوە جێبەجێ بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.