سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و سێشه‌م په‌یامێكی له‌سه‌ر بابه‌تی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه ببێته ده‌ستپێكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند "به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان".
راشیگه‌یاند "ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه به گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن، ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م."
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "سوپاس و پێزانين بۆ تيمه‌كانى هه‌ردوولا كه گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه برد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى لێ كه‌وته‌وه، هيوادارين وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.