Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:06

مه‌سرور بارزانی: له‌مڕۆوه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا پته‌وتر ده‌بێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ڕایگه‌یاند، له‌مڕۆوه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا پته‌وتر ده‌بێت و ده‌توانین ده‌ست به‌ سه‌رده‌مێكی نوێی متمانه‌ و هاوكاری بكه‌ین.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدرال واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کە دەبێتە بنەمایەک بۆ سەردەمێکی نوێی هاوکاریی بەهێز و بەردەوام لەنێوان هەولێر و بەغدا".

ڕاشیگه‌یاند "لە کۆبوونەوەکەماندا لە بەغدا، سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و ڕۆڵە سەرەکییەکەی لە نوێبوونەوەی هاوکاری لە نێوانماندا، ئەم رێککەوتنە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو وڵات دەکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "هەردوولامان هاوڕاین کە ئێستا چوارچێوەیەکمان هەیە بۆ ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵ، هەروەها دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆکان لەسەر یاسایەکی نوێی فیدراڵی تایبەت بە نەوت و گاز دەست پێ بکەن".

مه‌سرور بارزانی گوتیشی "کێشە و ئاستەنگەکانی ئەم دواییانەی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیانی بە کۆی وڵات گەیاندووە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی داهاتی زۆر پێویست دەستەبەر بکات، هەڵوێستی ئێمه هەمیشه کارکردن بووه لەگه‌ڵ عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک که لە چوارچێوەی دەستووردا ڕێز له مافەکانمان بگیرێت، بێگومان ڕۆڵی دیار و گرنگی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، هێزێکی تایبەت بەم ڕێککەوتنە دەبەخشێت".

سه‌رۆكی حكووت هه‌روه‌ها گوتی "لە ئەمڕۆوە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا پتەوتر دەبێت و دەتوانین دەست بە سەردەمێکی نوێی متمانە و هاوکاری بکەین، هەروەک سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ڕایگەیاند، ئێستا دەبێت جەختمان  لەسەر فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر بێت بە شێوەیەک کە سوودی بۆ هەموو گەلی عێراق هەبێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "سوپاسی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم بۆ ڕۆڵی گرنگی و پشتیوانی بەردەوامی، هەروەها سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی، سوپاسی شاندی تەکنیکی هەردوولاش دەکەم بۆ ئەرک و ماندووبوونیان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا كە بە شێوەیەکی زۆر چڕ کاریان کرد بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیانە بە ئەنجام بگەیەنن و هیوادارم لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو خەڵکی عێراقدا بێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.