Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:24

كارتی زیره‌ك بۆ قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگاكان دروست ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ندان بڕیاری گرینگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابییان ده‌ركرا و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان ئه‌وه‌ بوو كه‌ كارتی زیره‌ك بۆ قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگاكان دروست بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەى ژمارە (1)ى ساڵى (2023)ى ئەنجوومەنى وەزارەت بەڕێوە چوو.

لە سەرەتاى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا ئاماژەى بە کۆى پڕۆژە و بەرنامە ستراتیژەکانى وەزارەت کرد، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەى بە ڕاگەیاندنى ڕاوندى دووەمى خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کرد و لەمڕوەوە سەرۆک زانکۆکانى ڕاسپارد کە پێویستە هەمووان بەیەکەوە وەک یەک تیم کار بکەن بۆ سەرخستنى ئەم پڕۆسە ئەکادیمییە و چەسپاندنى بنەماکانى (شەفافییەت، دادپەروەرى، هەلى یەکسان) لە پڕۆسەکەدا.

د. ئارام محه‌مه‌د قادر ڕاشیگه‌یاند: پێشکەشکاران دڵنیا دەکەینەوە کە بە وردى چاودێرى پرۆسەکە دەکرێت تاوەکو پێشکەشکاران مافیان نەخورێت و جیاوازى نەکرێت لە نێوایاندا.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، کارنامەى کۆبونەوەکە خرایەڕوو و لەلایەن ئەندامانى ئەنجوومەنى وەزارەتەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بۆ ئەم مەبەستە ئەم بڕیارانەى خوارەوە دران:

1- دامەزراندنى سێنتەرى ڕاوێژکارى قوتابییان لە سەرجەم لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، کە ئامانج لە دامەزراندنى ئەم سێنتەرە بریتیە لە پشتیوانیکردن و ڕێنوێنیکردنى قوتابیان لە ڕووی ڕێنوێنی یاسایی و دەروونی و پەروەردەیی و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، ئەم سێنتەرە ڕاوێژکارییە تەنها تایبەت دەبێت بە کاروبارى قوتابیان کەسێک بە پلەى بەڕێوەبەر بەڕێوەى دەبات.

2- یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بەڕێژەى (100%) دەبەخشرێن ئەگەر هاتوو لە خوێندنى ماستەر لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) وەرگیران.

3- کەسوکارى پلە (1)ى شەهیدان و ئەنفالکراونى هەرێمى کوردستان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024)، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلان بۆ تەرخان دەکرێت بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، هەروەها لەکاتى دەرچوون و وەرگیرانیان لە خوێندن، ناوبراوان مۆڵەتى خوێندنیان لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو پێ دەدرێت و ناچنە کێبڕکێى پلانى مۆڵەتى خوێندن لە سەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

4- نابینایان بە ڕێژەى (100%) لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت، لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024)، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو بۆ تەرخان دەکرێت بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى.

5- تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا، لە لایەن زانکۆکان ئەنجام دەدرێت کە پێویستە ڕەچاوى بنەماکانى دادپەروەری و شەفافیەت و یەکسانی بکرێت و دوور لەهەر مەنسووبییەت و مەحسووبییەتێک پرۆسەکە چاودێری و جێبەجێ بکریت.

6- فەرمانبەرانى دامەزراوى حکوومى ئەگەر هاتوو تاوەکو رێکەوتى (1/9/2023) دوو ساڵ بەسەر خزمەتى کردەکى لە راژە پاش وەرگرتنى دوایین بروانامەى پەسەندکراو تێپەربێت، بۆیان هەیە داواکارى پێشکەش بکەن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر یان دکتۆرا.

7- ئەنجوومەنى وەزارەت جەختى کردەوە کە پرۆسەى خوێندنى باڵا/دکتۆرا و ماستەر و دیبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان ساڵانە بکرێتەوە، تاوەکو دەرفەت بۆ پێشکەشکاران بڕەخسێندرێت درێژە بە خوێندنى باڵا بدەن.

8- ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری دا بە دروستکردنی کارتی زیرەک (سمارت کارت) بۆ سەرجەم قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلکترۆنیکردن و ئاسان جێبەجێکردنی کاروبارە دارایی و کارگێرییەکانی قوتابییان.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ و پەیوەندیدار بە گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان گفتوگۆی لەبارەوە کراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.