مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمڕۆ سێشهم پهیامێكی پیرۆزبایی به بۆنهی 64مین ساڵوهگهری دهرچوونی رۆژنامهی خهبات بڵاو كردهوه.
مهكتهبی سیاسی پارتی له پهیامهكهدا ڕایگهیاند: ئەمڕۆ (٦٤)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتە، ئەو ڕۆژنامەیەی تەمەنێکی پڕ بەخششی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و گەشەپێدانی بواری ڕۆژنامەگەری تەرخان کرد.
ڕاشیگهیاند: ڕۆژنامەی خەبات وەک ڕۆژنامەی زمانحاڵی پارتیمان، ڕابردوویەکی شکۆداری تۆمار کردووە و لەنێو بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتی (بارزانیی نەمر) هەر لەدەستپێکی دەرچوونییەوە ڕۆڵێکی بوێر و کاریگەری هەبوو بۆ بەرجەستەکردنی ئامانجەکانی شۆڕش و جۆشدانی گیانی بەرخۆدان و نیشتیمانپەروەری.
ئهمهی خوارهوه دهقی پەیامه پیرۆزباییهكهی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه بە بۆنەی (64)ەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات:-
هەڤاڵانی بەڕێز سەرنووسەر و ستافی نووسین و هونەری و کادیرانی ڕۆژنامەی خەبات.
ئەمڕۆ (64)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتە، ئەو ڕۆژنامەیەی تەمەنێکی پڕ بەخششی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و گەشەپێدانی بواری ڕۆژنامەگەری تەرخان کرد، بۆیە بە دەستکەوتێکی گرنگ و بەهاداری نێو بزاڤ و مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیمان دادەنرێت.
ڕۆژنامەی خەبات، یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەیە کە پرەنسیپ و ئیتیکە ڕاست و دروستەکانی ڕۆژنامەوانیی پەیڕەو کردووە و بە پێی نەخشەڕێگایەکی گونجاو و سەردەمییانە کارنامەی خۆی داڕشتووە و هەمیشە سەکۆیەکی دەوڵەمەندی نووسەران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەوانان بووە بە بێ جیاوازی.
ڕۆژنامەی خەبات، وەک ڕۆژنامەی زمانحاڵی پارتیمان، ڕابردوویەکی شکۆداری تۆمار کردووە و لەنێو بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتی (بارزانیی نەمر) هەر لەدەستپێکی دەرچوونییەوە ڕۆڵێکی بوێر و کاریگەری هەبوو بۆ بەرجەستەکردنی ئامانجەکانی شۆڕش و جۆشدانی گیانی بەرخۆدان و نیشتیمانپەروەری.
مایەی شانازییە ڕۆژنامەی خەبات تا ئەمڕۆ توانیویەتی بەرپرسانە و لەخۆبردووانە لە ئاست ئەو پەیامە پیرۆزە و ئەو ئەرکە سەخت و گرنگەی بێت، هەم لە سەنگەری شەرەفمەندانەی ڕۆژنامەوانی و هەمیشه لەڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن لە ئازادی و دیموکراسی و پرسە چارەنووسسازەکان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان.
لە (64)ەمین ساڵوەگەڕی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و خوێنەرانی ئازیزی ڕۆژنامەکە دەکەین، ئومێدەوارین لەنێو ئەو سەردەمە جەنجاڵەی تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنی ئامراز و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیوەندیپێکردن، زیاتر لە هەموو ڕوویەکەوە بە پێی ئەو قۆناغە بەرەوپێش بچن و ڕۆڵ و کاریگەریی ڕۆژنامەکە بەهێزتر و بەربڵاوتر بکەن.
بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە پاڵپشتیی خۆمان بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی ڕۆژنامەی خەبات دووپات دەکەینەوە و هەر سەرکەوتوو بن.
ـ سڵاو لە کەسایەتییە ماندوونەناس و پێشەنگەکانی ڕۆژنامەوانیی کوردیمان.
ـ سڵاو لەو سیمبولانەی ڕۆژنامەی خەبات ـ یان بەرز و شکۆدارانە گەیاندە ئەمڕۆ.
بەرز و پیرۆز بێت (64)ەمین ساڵیادی خەباتی نەسرەوتووی ڕۆژنامەی خەبات.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
4ـی 4ـی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.