Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:59

ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشتركردنی دۆخی كاره‌با ده‌بێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت و دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشتركردنی دۆخی كاره‌با ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، 330 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی كاره‌با بە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو کێڵگەی نەوتی گەرمیان و خۆرمەلە کەم ببووەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ شاری به‌غدا واژۆی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت كرا و بڕیار له‌سه‌ر دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.