Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:38

سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ هەوڵەكانی لەمەڕ چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی ڕێككەوتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لەبارەی هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوتی هه‌رێمی كوردستان.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشەم سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی (واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەكردنی نەوت)ـی بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسف كرد، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بۆ هەوڵەكانی لەمەڕ چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی ئەو ڕێككەوتنە گرنگە.

سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە ئەگەر نیازپاكی و ئیرادەی چارەسەركردن هەبێت، بە دڵنیاییەوە چارەسەركردنی كێشەكان ئاسان و مومكین دەبێت و هیواشی خواست كە ئەو ڕێككەوتنە ببێتە دەروازەیەك بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپات كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.