وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سهبارهت به ڕێككهوتنی ئهمڕۆی نێوان ههولێر و بهغدا لهسهر دۆسییهی نهوت و بڕیاری ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان بۆ دهرهوه، ڕایگهیاند كه ئیتر ئهمه دهبێته دهستپێكی سهردهمێكی نوێ بۆ ههرێمی كوردستان.
عەبدوڵا حاجى محموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگهیاند: هەر لە سەرەتاى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەرنامە و روئیا وابوو بە هەماهەنگى و پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەى بە شەفافییانە مامەڵە لەگەڵ داهات و خەرجى بکرێت لەپێناو فەراهەمکردنى خۆشگوزەرانى بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان، لە دواى قوڵبوونەوەى کێشەکان بە پلان مامەڵە لەگەڵ حکوومەتى نوێى عێراق و ڕەوشى سیاسى و گۆڕانکاریەکاندا کرا، کە ئەمە خواستێکى ناوخۆیى و دەرەکى بوو بەڕەچاوکردنى بەرژەوەندى باڵاى گەلى کوردستان.
ڕاشیگهیاند: دوابەدواى گفتوگۆیەکى چڕ و پڕ و دڕێژخایەن لەنێوان وەفدى دانوستاندکار، سەرئەنجام هەردوولا گەیشتینە ڕێککەوتن کە لەسەر بنەماى سیاسى و دەستوورى واژۆ کرا بۆ ئەوەى لەبەرژەوەندى سەرجەم گەلانى عێراقدا بێت بێ جیاوازى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشە کەڵەکەبووەکان و دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان و گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵى کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکانى نێوان هەرێم و عێراق و قەرەبووکردنەوەى قوربانییانى تاوانى جینۆسایدى گەلى کوردستان، ئەم رێکەوتنە دەبێـتە مایەى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و بەشداریکردنى زیاترمان لەسەقامگیرى سیاسى و یاسایى و دارایى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان ئەمەش گەشەى ئابوورى زیاتر بەخۆوە دەبینێت.
ههروهها ڕایگهیاند: لە ئێستاشدا واژۆکردنى ئەم رێکەوتنە دەبێتە بناغەیەک بۆ پەسەندکردن و بەیاساییکردنى بودجە و نەوت و غاز، ئەوەى گرنگە پێوستە کوتلە کوردستانیەکان هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ و پەلە بکەن لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق وەک خۆى ئەم ڕێکەوتنە پەسەند بکرێت.
عەبدوڵا حاجى محموود گوتیشی: بە گرنگى دەزانین هەوڵەکانى مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەرز بنرخێنین کە لە ڕابردوودا ڕووبەڕووى ئاستەنگ و فشارى زۆر بووەوە لە رووى سیاسى و یاسایى و داراییەوە بووە مایەى شێواندنى ئازادییەکان و دواکەوتنى هەڵبژاردنەکان، سەرەنجام واقعییانە مامەڵەمان لەگەڵ ئەم پرسەدا کرد و سەرکەوتووانە ئەم ئاستەنگانەمان تێپەڕاند، هەروەها نیازپاکى و هەوڵەکانى محمد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرز دەنرخێنین لەبەرامبەر هاوسەنگى بۆ گەلانى عێراق و ستایشى پشتیوانى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ واژۆکردنى ئەم رێکەوتنە.
وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان
وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژهشی دا: ئومێدەوارین لە داهاتوودا شێوازى کارکردنى تەشریعى و تەنفیزى و قەزایى لەسەر رێڕەوى ڕاستەقینەى خۆی بەهێزتر بێت و پێکەوە بە یەکگرتوویى لە ئاست قەوارەى سیاسى هەرێمى کوردستان کار بکەین بۆ قۆناغى داهاتوو و بەتایبەت ئامادەکردنى ڕەشنوسى دەستوورێک بۆ هەرێمى کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.