له‌لایه‌ن دادگای مانهاتن له شاری نیۆیۆڕك، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی كراون، له دانیشتنی دادگاكه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
تره‌مپ ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌یشتبووه نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی له دادگای مانهاتن و له‌وێ پێش به‌ڕێوه‌چوون و ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
بڕیاره له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌دا، په‌نجه‌مۆری تره‌مپیش وه‌ربگیرێت وه‌ك ڕێوشوێنێكی ئاسایی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌دا.
بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م تره‌مپ ببرێته نێو هۆڵی دادگا و پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه رۆتینی بێت و به‌خێرایی ئه‌نجام بدرێت.
دادگاییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تره‌مپ له دادگای مانهاتن له شاری نیۆیۆڕك په‌یوه‌ندی به دۆسییه‌ی پێدانی بڕی 130 هه‌زار دۆلاره‌وه هه‌یه كه پێشتر تره‌مپ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 به ستۆرمی دانیێڵزی ئه‌كته‌ری فیلمه پۆڕنه‌كانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی نێوانیان هه‌ڵنه‌داته‌وه.
سه‌باره‌ت به چوونی بۆ به‌رده‌م دادگا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مه ساتێكی مێژوویی ده‌بێت له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.