Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 11:36

ئه‌مشه‌و هه‌ولێر تۆڵه‌ی خۆی له‌ نه‌فتی میسان كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق، سه‌ركه‌وتنێكی تری تۆمار كرد و به‌ 3 گۆڵ تۆڵه‌ی خۆی له‌ یانه‌ی نه‌فتی میسان كرده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 22ی خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا به‌ ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی نه‌فتی میسانی برده‌وه‌، گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن شێركۆ كه‌ریم 2 گۆڵ له‌ خوله‌كانی 37 و 87 و ئه‌مجه‌د رازی له‌ خوله‌كی 68 تۆمار كران.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر پێشتر له‌ یاریی چووندا له‌ گه‌ڕی 3ی خولی نایابی عێراق به‌ ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فتی میسان شكستی خواردبوو.

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌سته‌ی راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كانی، ئه‌مه‌ دووه‌م یارییه‌ له‌سه‌ر یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنێ و له‌ یاریی ڕابردووشدا به‌ ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له‌ یانه‌ی كاره‌بای بردبووه‌وه‌.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده‌ 28 خاڵ و هاته‌ ریزبه‌ندی 13ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌فتی میسانیش به‌ 32 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی 7ی یانه‌كان مایه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.