لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ چاودێری كردنی شوێنە گشتیەكان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگری كردن لەبەكارهێنانی خۆراك و كاڵای نەشیاو، لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی 38 تۆن و 500 كیلۆ برنج كەشوێنی هەڵگرتنەكەی لەكۆگا نەشیاو بوو و بەو هۆیەوە برنجەكە خراپ ببوو.
پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەو برنجە و دەركەوتنی ئەنجامەكەی شیاو نیە بۆ خواردن، بڕیاردرا بەلەناوبردنی ئەو بڕە برنجە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.