Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:35

سەردان و گفتوگۆکانی حکومەت بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆى دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 5ی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاووتوێکردن و پەسەندکردنی.

بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.