Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 12:30

بازاری کڕین و فرۆشتنی گژو گیای بەهاری لە سۆران جمەی دێت

کوردستان TV
100%


لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار گژو گیای بەهاری سەر هەڵ دەدات و خەڵکیش بەشێوەیەکی بەرچاو لەم وەرزەدا گژوگیای بەهاری دەخۆن، بەشێکی زۆری هاووڵاتیانیش بۆ هێنانی گیای بەهاری ڕوو لە ناوچە شاخاویەکان دەکەن، دەڤەری باڵەکایەتی و بارزان و سیدەکان و ناوچەی سۆران بە گشتی بۆ گیا بەهاریەکان ناوچەیەکی لەبارەو ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە ڕووی ماددیشەوە سوود مەند دەبن.
کاروان محەمەد رووستایی فرۆشیاری گژووگیا بەهاریەکانە بۆ کوردستان تی ڤی دواو گوتی ئێمە ئێواران گیا بەهاریەکان لێرە دەکڕینەوە ئەوانەی ڕۆژانە دەچنە کەوش کاڵاکانیان لای ئێمەساغ دەکەنەوە، گوتیشی ئەمساڵ یەک کیلۆ کوارگی شاخ گەیشتە45 هەزار دینار ئەو فرۆشیارە گوتی یەکەم جارو سەرەتای پەیدا بوونی خۆراکی بەهاریەکان یەک دەسکی هەندرێشە بە 8 هەشت هەزار دینار فرۆشرا ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا هەریەک لە کەنگرو لووشەو گۆرمزەو ڕێواس و کاردی پڕفرۆشترینن.
دکتۆر کاردۆ ئیسماعیل پسپۆری نەخۆشیەکانی خوێنە بۆ کوردستان تی ڤی دواو گوتی تەواوی خواردنە بەهاریەکان بۆ مرۆڤ سود مەندن بەڕادەیەک زۆر جار هەندێک خۆراکی بەهاری وەک چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆش سودمەندە، گوتیشی هەریەک لە پونگ و کوزەڵە کە خەڵکی وەک سەوزە دەیخوات بۆ گورچیلەکان سودێکی ناوازەی هەیە بەتایبەت کوزەڵە هۆکارێکی گرنگە بۆ پاک کردنەوەی گورچیلە، ئاماژەی بەوەشدا کە هەریەک لە پلپێنەو تۆڵکە دووخۆراکی زۆر گرنگن بۆ لاواز کردن و لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجە هەروەها جاترە بۆ گەدەو حەساسیەی گەدەی مرۆڤ چارەسەرێکی زۆر تایبەتە،
شایانی باسە لەسەرەتای مانگی سێ وە گیا بەهاریەکان بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان سەرهەڵ دەدەن تاکۆتایی مانگی پێنج دەمێنێت.
ئا/ فەرمان عەلی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.