Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:58

نەتەوە یەکگرتووەکان: خۆشحاڵین بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا

کوردستان TV
100%

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نیشانداوە و رایگەیاندووە کە رێککەوتنەکە، ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: "خۆشحاڵین بە رێککەوتی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەست پێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان".

راشیگەیاندووە کە رێککەوتنەکە، ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز، هەروەها ئاسۆی ئابووریی پتەوتر دەکات.

دوێنێ سێشەممە، بە ئامادەبوونی  محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان واژوو کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.